مەلا یاسین:”هاوخەمتانین” بووەتە كەمپەینێكی سەرتاسەری



كەمپەینی “هاوخەمتانین” كە دوای بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان پێكهات، ئەمڕۆ پێینایە سێیەم ڕۆژی كاركردنییەوە، مەلا یاسین، ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینەكە دەڵێت، كەمپەینەكە بووەتە سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان.

دوای ئەوەی لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە لە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.5 پلەی ڕێختەر ڕوویدا، بەو هۆیەوە دەیان هەزار كەس لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بوونە قوربانی.

بۆ هاوكاری كردنی زیانمەندانی بوومەلەرزە لە باكور و ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر لە 70 وڵات لەسەر هێڵن و ڕۆژانە كۆمەك و هاوكاری مرۆیی و لۆجستی ڕەوانە دەكرێن، هەرێمی كوردستانیش لەنێو ئەو لایەنەدایە كە هاوكارییەكان پێشكەش دەكەن و ماوەی سێ‌ ڕۆژە كەمپەینی “هاوخەمتانین” لە شاری سلێمانی ڕاگەیاندراوە.

مەلا یاسین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەمپەینی “هاوخەمتانین” بووە كەمپەینێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فراوانتر دەبێت، میكانیزمەكانی وەرگرتن و ناردنی هاووكاریەكان زۆر ڕێكخراوە و كارەكان بەباشی ئەنجام دەدرێن.

وتیشی، بارودۆخی زیادمەندانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەجۆرێك خراپە ئەگەر كەسێك تەنها بەتانییەك بنێرێت وەكو ئەوە وایە 100 بەتانی ناردبێت، دەشڵێت، زۆر گرنگە وەبەرهێنەران هاوكاری زیاتری كەمپینەكە بكەن بەجۆرێك بێت كە لەجێگای كەسانی كەدەرامەتیش هاوكاری پێشكەش بكەن، ئەندامەكانی یەكێتی وەبەرهێنەران هان دەدەین بەشداربن لە كەمپەینەكەدا.

تا دێت ژمارەی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە بەرزتر دەبێـتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماری قوربانیان گەیشتە 16.400 گیان لە دەستدان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا، بەردەوام ئاماری قوربانییان لە زیادبووندان.

 

 

بوومەلەرزە مرۆڤكردەكان لە سرووشتییەكان بەهێزترن
پێت بوومەلەرزە مرۆڤكردەكان لە سرووشتییەكان بەهێزترن
لەبەغدا رێوشوێنی توند دژی قاچاخچیانی دۆلار دەگیرێتەبەر
دوات لەبەغدا رێوشوێنی توند دژی قاچاخچیانی دۆلار دەگیرێتەبەر
پەیوەنیدر