ئەردۆغان و بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا



سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

سەرۆككۆماری توركیا، سوپاسی مەسعود بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان بۆ خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە لە باكووری كوردستان.

میدیای پارتی بڵاویكردووەتەوە، سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سوپاسی مەسعود بارزانی، و هەرێمی كوردستانیكرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیا.

ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە لە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان كاتژمێر 4:17 خولەكی بەرەبەیان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداو بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس بوونە قوربانی.

تا دێت ژمارەی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە بەرزتر دەبێـتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماری قوربانیان گەیشتە 16.400 گیان لە دەستدان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا، بەردەوام ئاماری قوربانییان لە زیادبووندان.

بۆ هاوكاری كردنی زیانمەندانی بوومەلەرزە لە باكور و ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر لە 70 وڵات لەسەر هێڵن و ڕۆژانە كۆمەك و هاوكاری مرۆیی و لۆجستی ڕەوانە دەكرێن، هەرێمی كوردستانیش لەنێو ئەو لایەنەدایە كە هاوكارییەكان پێشكەش دەكەن.

 

لەبەغدا رێوشوێنی توند دژی قاچاخچیانی دۆلار دەگیرێتەبەر
پێت لەبەغدا رێوشوێنی توند دژی قاچاخچیانی دۆلار دەگیرێتەبەر
لە باكووری كوردستان گیانلەدەستدان گەیشتە زیاتر لە 14 هەزار كەس
دوات لە باكووری كوردستان گیانلەدەستدان گەیشتە زیاتر لە 14 هەزار كەس
پەیوەنیدر