گیانلەدەستدان گەیشتە 16.400



 

تا دێت ژمارەی بوومەلەرزەلێدراوان بەرزتر دەبێـتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماری قوربانیان گەیشتە 16.400 گیان لە دەستدان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا.

باكووری كوردستان و توركیا
12.873 گیان لەدەستدان.
1052 پاشلەرزە ڕوویانداوە.
100 هەزار كەس بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن دەكەن

ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
ئامارەكانی ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ: 3508 گیانلەدەستدان
5685 بریندار.
بەرگری شارستانی سووریا: 1300 باڵەخانە ڕووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە

هەوڵە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامن.

لەو چوارچێوەیەدا بە هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارە لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە لە ڕێگای توركیاوە دەروازەكانی گەیاندنی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی عەفرین و باكووری سووریا بكرێنەوە.

مەولوود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ سووریا بۆ ئاسانكاری گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان كار دەكات، تا هاریكارییە نێودەوڵەتییەكان بگەیەندرێنە سووریا.

ڕاشیگەیاند، هاوكاری تەواو دەكەین بۆ گەیاندنی هاوكارییەكانی وڵاتان بۆ زیانلێكەوتووانی سووریا، بەڵام هەندێك ئاستەنگ لەوبوارەدا دروستبوون.

ئاماژە بەوەش دەكات، هەر كاتێك داوا بكرێت بواری ئاسمانی بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ سووریا دەكەنەوە یان گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب سازبكرێن.

موهەند هادی ڕێكخەری ناوچەیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی و تەنگەژەی سووریا ڕایگەیاند، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان خوازیارن هاوكارییەكانیان لە ڕێگای سنوورەكانی توركیاوە بە باكووری خۆرئاوای سووریا بگەیەنن لە ئەمڕۆ پێنج شەممەدا، دوای ڕاگیرانیان بەهۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ئەم هەفتەیەوە.

هادی داوای لە دەوڵەتانی كۆمەكبەخش كرد هاوكاری گەلی سووریا بكەن، دوای ئەوەی ساڵانێك بەهۆی جەنگ گیرۆدەبوون، ئێستا بوومەلەرزە لێیداون و هیوادارە لەئەمڕۆوە هاوكارییەكان لە ڕێگای دەروازەی بابولهەواوە بگەندرێنە سووریا.

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ڕایگەیاند فڕۆكەهەڵگری یوئێس ئێس جۆرج بۆش بۆ هاوكاریكردنی توركیا لە ڕێگادایە.

هاوكات ئەمریكا تیمێكی 150 كەسی بۆ توركیا ناردووە بۆ هاوكاری لە گەڕان و پشكنین بە دوای بوومەلەرزەلێدراواندا.

 

 

سوودانی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت
پێت سوودانی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت
دوای 64 كاتژمێر چوار منداڵی یەك خێزان ڕزگار كران
دوات دوای 64 كاتژمێر چوار منداڵی یەك خێزان ڕزگار كران
پەیوەنیدر