سبەینێ لە تەواوی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت



بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە بەغدا و تەواوی پارێزگاكانی تری عێراق زەنگی ئاگاداركردنەوەی تایبەت بە بومەلەرزە لێ دەدرێت.

نەواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند: ئامانج لە لێدانی ئەو زەنگە هۆشیاریی هاووڵاتییانە لەكاتی روودانی بوومەلەرزە و پێویست ناکات هاووڵاتییان بترسن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج میوزكی تایبەت بە ئاگاداركردنەوە رێكخراوە و سبەینێ سەعات 11 یەكێك لەو میوزكانە تاقی دەكرێتەوە کە بەكاردێت بۆ راگەیاندنی باری لەناكاو.

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
بۆچی وڵاتان لە كارەساتی بومەلەرزەكەدا كەمتر بەهانای سوریاوە دەچن بەراورد بە توركیا؟
دوات بۆچی وڵاتان لە كارەساتی بومەلەرزەكەدا كەمتر بەهانای سوریاوە دەچن بەراورد بە توركیا؟
پەیوەنیدر