سلێمانی؛ هۆڵی بلیاردێك داخرا بزانە كێی تێدابووە



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێتماییەكانی كاركردن و رێگەدان بە سەردانكردنی كەسانی خوار (18) ساڵ بۆ شوێنەكەی، هۆڵی بلیاردی سپۆرت لە گەڕەكی بەرخانەقای شاری سلێمانی داخرا و ڕێكارە یاساییەكان لەگەڵ خاوەنەكەی دەگرێتەبەر.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لەیاسا رێگری لە هاتووچۆكردنی كەسانی خوار(18) ساڵی بۆ هۆڵی بلیارد، كافتریا، شوێنی كێشانی نێرگەلە و باڕ و شوێنی خواردنەوە كحولییەكان گرتوە و هەر‌شوێنێكش رێگەبدات كەسانی تەمەن خوار (18) ساڵ سەردانیان بكەن لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دادەخرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

ئەو هۆكارانەی عیراقیان لە سیستمی دارایی جیهان دوورخستەوە
پێت ئەو هۆكارانەی عیراقیان لە سیستمی دارایی جیهان دوورخستەوە
حكومەت وەرگرتنی 5 هەزاری پارەی خۆڵ و خاشاكی ماڵانی هەڵوەشاندەوە
دوات حكومەت وەرگرتنی 5 هەزاری پارەی خۆڵ و خاشاكی ماڵانی هەڵوەشاندەوە
پەیوەنیدر