سلێمانی؛ بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تاتۆ ئارایشتگایەك داخرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەكانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەتی تاتۆ، ئارایشتگای جولی ماریا لەگەڕەكی شەهیدانی سەرچنار داخرا .

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كەئەمڕۆ چوارشەممە‌ لەراپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و دروستكردنی تاتۆ بەبێ هەبوونی مۆڵەت، لیژنەكە ئارایشتگای جولی ماریا لەگەڕەكی شەهیدانی سەرچنار داخست.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئارایشتگای جولی ماریا، تاتۆی بۆ خانمان بەبێ مۆڵەت كردوە، كە ئەوەش سەرپێچییە، چونكە بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی پێویستە ئەو كەسەی كاری دروستكردنی تاتۆ بۆ خانمان دەكات خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بێت و مۆڵەتی كاركردنی لە وەزارەتی تەندروستی وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئامێرەكانیاندا دەگرێت و شوێنەكەش روبەڕوی داخستن دەكاتەوە‌.

هاوكات لەراپۆرتەكەدا روونكراوەتەوەـ، كە لە ئارایشتگاكەدا دەست بەسەر ئامێری تاتۆدا گیراوە بۆیە بە ‌فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای جولی ماریا دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لەپارێزگایەك دابەشكردنی ئاوی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێت
پێت لەپارێزگایەك دابەشكردنی ئاوی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێت
ئاسایشی سلێمانی: داعشێك دەستگیركرا خۆی كردبوو بە شوان
دوات ئاسایشی سلێمانی: داعشێك دەستگیركرا خۆی كردبوو بە شوان
پەیوەنیدر