بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە مەبەستی پاككردنەوەو خاوێنكردنی تۆڕەكان، دابەشكردنی ئاوی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێت .
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای دواخستنی وادەی بڕینی ئاو لەكەناڵی ئاوێری(D9) بە مەبەستی پاككردنەوە و خاوێنكردنی تۆڕەكانی ئاو لە پاشماوەو قوڕولیتە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی هەفتەی رابردوو، هەروەها سەختی كاركردن لە كەشوهەوای باراوانییدا، ئەمڕۆ بە رێككەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی سامانە ئاوییەكان بڕیاری ڕاگرتنی ئاوی ماڵان درا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بڕیارەكە لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 13-2-2023 جێ بەجێ دەكرێت و دابەشكردنی ئاو بۆ 5- 7 رۆژ ڕادەگیرێت، لەگەڵ تەواوبوونی كارەكانی پاككردنەوەی تۆڕەكان دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵاندا.