بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی داعشێك ڕادەگەیەنێت كە بە ناسنامەی ساختەوە لە قەزای گەرمیان وەك شوان كاری كردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەم ماوەیەی دواییدا هێزەكانمان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ بنبڕكردنی تیرۆر، توانییان كەسێك دەستگیربكەن كە ناسنامەی خۆی شاردبۆوە و وەك شوان كاری دەكرد”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە ئۆپەراسیۆنەكەدا پشت بە زانیاری هەواڵگری بەستراوە لەبارەی بوونی تیرۆریستەكە لەو ناوچەیە كە دەستبەجێ لە پاش دەرچوونی فەرمانی دادوەریی (س ط ع)ی لەدایكبووی 1991 دەستگیركرا”.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت”بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەستگیركراوەكە تۆمارێكی تیرۆریستی هەیە و لە ساڵی 2015وە چۆتە ڕێزەكانی داعش لە حەویجە، بۆیە ئێستا بەپێی ماددەی 2ی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامن”.