هەرێم تیمێكی ١٥٠ كەسی بە ٦٠ ئەمبولانسەوە رەوانەی توركیا كرد



 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند لەئێستادا، ھەرچییەك لە توانایاندا بێت، بۆ یارمەتیدانی توركیا ئەنجامدەدەن.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند لەئێستادا، ھەرچییەك لە توانایاندا بێت، بۆ یارمەتیدانی توركیا ئەنجامدەدەن، ژمارەیەك تیمی ھاوكاری لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەو ناوچانەی توركیا كە بەھۆی بوومەلەرزەكانی شەشی ئەم مانگەوە زیانیان بەركەتووە نێردراون.

سەفین دزەیی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بە ناوی گەل و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی بوومەلەرزەكانی توركیا كرد و ھیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ژمارەیەك تیمی ھاوكاریی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەزرەكانی توركیا ناردووە: “بە رێنمایی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی تیمی پزیشكی و مرۆیی گەیشتوونەتە ئەو ناوچانەی توركیا كە بەھۆی بوومەلەرزەكانەوە زیانیان بەركەوتووە”.

دەشڵێت، “لەئێستادا، تیمێك كە لە ١٥٠ كەس پێكھاتووە لە ئیسلاحییەن، ئەوان بەدوای قوربانییان دەگەڕێن و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش دەكەن، ھەروەھا تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەوێش ھاوكاری مرۆیی پێشكەش دەكات”.

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەیشدا، ٣٥ ئەمبولانسی دیكە لە تیمی فریاگوزارییدا لەلایەن حكوومەتی ھەرێمەوە بۆ ئەو ناوچانەی توركیا كە بە ھۆی بوومەلەزرەكانەوە زیانیان بەركەوتووە نێردراوە بە كۆی گشتیی تا ئێستا ٥٥ تا ٦٠ ئەمبولانس بۆ ئەو ناوچانەی توركیا نێردراون.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تیشكی خستەسەر ئەوەی تیمە ھاوكارییەكانی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا، ھاوكاری زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكان دەكەن.

سەفین دزەیی جەختیشی كردەوە، تیمی ھاوكارییەكانی ھەرێمی كوردستان بەپێی پێویست لە توركیا دەمێننەوە : “لەئێستادا لە ھەموو جیھانەوە ھاوكاری بۆ توركیا دێت، بێگومان ئێمە لەڕووی جوگرافییەوە نزیكترینین، بۆیە تیمەكانمان یەكەمین بوون كە گەیشتنە ئەو ناوچانەی توركیا، ئێمە ئامادەین بۆ ھەر ھاوكاریەكی دیكە كە لە تواناماندا بێت، ئەمە پرسێكی مرۆییە”.

ڕاشیگەیاند “لە ھەمان كاتدا، ئێمە نیازمان ھەیە ھاوكاری بۆ ناوچەی عەفرین-یش بنێرین، بەھیوای ئەوەی بتوانین یارمەتییەكان لەڕێگای توركیاوە بگەیەنین ئەگەر رەوشەكە گونجاوبێت”.

 

ئەردۆغان گەیشتە مەڕەش
پێشت ئەردۆغان گەیشتە مەڕەش
محەمەد دوای ٤٥ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی ڕوخاودا ڕزگارکرا
دواتر محەمەد دوای ٤٥ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی ڕوخاودا ڕزگارکرا
ەیوەندیدار