ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە نزیكەی 10 هەزار كەس



 

ژمارەی گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا گەیشتە 9600 كەس.

بەپێی دواین ئامارەكان لە بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 7108 كەس و نزیكەی 40910 بریندار.

دەزگای ئافادی توركیا ڕایگەیاند، تائێستا 684 بوومەلەرزە ڕوویانداوە.

لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا 2751 گیانیان لەدەستداوە، بە تەنها لە هەرێمی عەفرین هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە و 4554 كەسیش بریندار بوون.

ئەوە لە كاتێكدایە سووپای توركیا لە پارێزگا بوومەلەرزەلێدراوەكانی باكووری كوردستان و توركیا خرایەئامادەباشییەوە و باری نائاسایی لەو پارێزگایانە ڕاگەیاندرا و هێزی سەربازی بڵاوەیپێكرا.

وەزیری بەرگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار سەبارەت بە بوومەلەرزەكانی پارێزگای مەڕەش:
ڕایگەیاند “كۆی گشتی نزیكەی حەوت هەزار و ٥٠٠ سەربازمان لە تەواوی ناوچەكە لە ئەركدان. هەروەها لە ئەنجامی ئەو كارانەی ئەنجامماندا لە سبەینێوە هەزار و ٥٠٠ سەربازی دیكەمان بەشداری لە چالاكییەكان دەكەن”.

خوڵوسی ئاكار دەڵێت: “تاكو ئێستا كۆی گشتی دوو هەزار و ٦٠٠ كارمەندی رزگاركردن، ٧٨ ئۆتۆمبێل و پێداویستی دیكە بۆ ئەو شوێنانە گواستراونەتەوە كە پێویستی پێیەتی. دەستمان بە گواستنەوەی ئەو پێداویستی و كارمەندانە كردووە كە بە تایبەتی لە رۆژئاواوە بۆ فڕۆكەخانەكانی ئینجەرلیك و عەنتاب و ماڵاتیا هێناومانن. گەشتە ئاسمانییەكانمان بەردەوامە”.

لای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی توركیا ڕایگەیاند:

“تاكو ئەم ساتە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە هاتای لەژێر داروپەردوودا رزگاركراون بۆ هەزار و ٨٤٦ كەس بەرزبووەتەوە”.

“لە هاتای دوو هەزار و ٧٤٩ باڵەخانەی رووخاومان دەستنیشان كردووە. كۆی گشتی نۆ هەزار و ٨٢٣ كەس لە ئەركدان كە دوو هەزار و ٩٠٢ كەسیان كارمەندی گەڕان و رزگاركردنن”.

“لەگەڵ ئەو تیمانەی گەڕان و پشكنین كە لەم شەوەوە دەگەنە هاتای، ژمارەی تیمەكانمان بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە”.

وەزیری تەندروستیی توركیا راشیگەیاند “لە هاتای دوو هەزار و ٧٤٩ باڵەخانەی رووخاومان دەستنیشانكردووە. كۆی گشتی نۆ هەزار و ٨٢٣ كەس لە ئەركدان كە دوو هەزار و ٩٠٢ كەسیان كارمەندی گەڕان و رزگاركردنن”.

كۆجا ئاماژەی بەوەش كرد كە لەگەڵ ئەو تیمانەی گەڕان و پشكنین كە لەم شەوەوە دەگەنە هاتای ژمارەی تیمەكان بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە : “نزیكەی حەوت هەزار و ٥٠٠ سەربازمان لە ناوچەكە ئەرك بەجێ دەگەیێنن و لە سبەینێوە هەزار و ٥٠٠ سەربازی دیكە دەگەنە ناوچەكە”.

بڕیارەكەی سوودانی گیرفانی هاووڵاتییان گەرم دەكاتەوە
پێت بڕیارەكەی سوودانی گیرفانی هاووڵاتییان گەرم دەكاتەوە
تەرمی گەنجێكی كورد لە ئەوروپاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
دوات تەرمی گەنجێكی كورد لە ئەوروپاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
پەیوەنیدر