تەرمی گەنجێكی كورد لە ئەوروپاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم



دوای ئەوەی لە لۆكسەمبۆرگ گەنجێكی كوردلەلایەن كەسێكی بیانییەوە كوژرا، تەرمەكەی دەهێندرێتەوە هەرێمی كوردستان.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، گەنجەكە 20ـی مانگی ڕابردوو (كانوونی دووەمی 2023) لە لۆكسەمبۆرگ كوژراوە، بەڵام ئەوان درەنگ ئاگادار كراونەتەوە و لەگەڵ ئاگاداربوونیان بەدواداچوونیان كردووە، دواتر لەسەر ئەركی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری گەڕاندنەی تەرمەكەی دراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

گەنجەكە ناوی هەڵۆ جەبارە، بەدەستی كەسێكی ئەفریقی كوژراوە، دلاوەر ئاژگەیی، دەشڵێت، دوای ئاگاداربوونی نوێنەرایەتییەكەیان پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی لۆكسەمبۆرگەوە كردووە و سەرجەم ڕێكارە یاسایی و پراكتییەكانی ناردنەوەی تەرمەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە و كاتژمێر 03:45ـی بەرەبەیانی رۆژی 9-2-2023 تەرمەكەی دەگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

هەڵۆ جەبار لەدایكبووی 18-7-1997، پەنابەر بووە و لە كەمپدا ژیاوە. خەڵكی سنووری ناحیەی سەنگاوە لە پارێزگای سلێمانی.

 

ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە نزیكەی 10 هەزار كەس
پێت ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە نزیكەی 10 هەزار كەس
توركیا بەرەو ڕۆژئاوا جووڵا
دوات توركیا بەرەو ڕۆژئاوا جووڵا
پەیوەنیدر