دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان



 

نوێترین ئامارەكانی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكرانەوە، بەپێی ئامارەكان5894 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا گیانیان لەدەستداوە، 34 هەزار و 810 كەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریاش 2500 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش بریندارن.

پڕۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنی لێقەوماوان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا بەردەوامە.

توركیا ماوەی هەفتەیەك ماتەمینی گشتی لە وڵاتەكە ڕاگەیاندووەو باری نائاساییشی لە شارە كارەساتباربووەكان ڕاگەیاند، سووپاش لەو شارانە بڵاوەی پێكراوە، 2500 سەرباز گەیشتنە ناوچە كارەساتباربووەكان.

نزیكەی هەزار و 500 باڵەخانە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ڕووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە، لە باكووری كوردستان و توركیاش زیاتر لە شەش هەزار باڵەخانە ڕووخاونـ بەتایبەت لە هاتای و مەڕەش.

435 بوومەلەرزە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەشاری مەڕەشی باكووری كوردستان ڕوویانداوە.

600 تەرم لە مەڕەشی باكووری كوردستان دوێنێ دوای ناسینەوەیان بەخاكسپێردران.

لە 36 دەوڵەتەوە تیمی فریاگوزاری گەیشتنە توركیا و 70 دەوڵەتیش ئامادەی هاریكاری توركیایان ڕاگەیاند.

پەتا پەیتا فڕۆكەی سەربازی و مەدەنی لە فڕۆكەخانەكانی باكووری كوردستان دەنیشنەوە، بەشێكیان لە فڕۆكەخانەكانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و شارەكانی دیكەی توركیاوە دەچن، بەشێكیان لە وڵاتانەوە دەچن، ئەوان هاوكاری و تیمی فریاگوزاری دەگەیەننە باكووری كوردستان بۆ هاوكاریكردن بە لە بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.

سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات
پێت سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات
نوێترین ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
دوات نوێترین ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار