وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین و دەشڵێت: “کار دەکات لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوربوونیان لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی.
بەیاننامەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سوربوونیان لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
وەزارەتی پێشمەرگە
٧ی شوباتی ٢٠٢٣