پێكان ڕیاڵ مەدرید پەرێشان دەكات



یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆی بۆ یارییەكی گرنگ لەدژی ئەهلی میسری ئامادە دەكات كە سبەینێ‌ چوار شەممە لەچوارچێوەی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەكان لە مەغریب بەڕێوەدەچێت.


ڕیاڵ مەدرید بەهۆی چەند پێكانێكەوە لە ڕیزەكانيدا گیرۆدەیە، بەپێی ڕاپۆرتە ئیسپانییەكانیش، پێنج یاریزانی سەرەكی ڕەنگە لەگەڵ نێردەی تیپی شاهانە بۆ بەشداریی لە مۆندیالی یانەكان، سەفەر نەكەن بۆ مەغریب.

بەرنامەی بەناوبانگی “ئەلشێرینگیتۆ” پێشبینی دەكات، سبەینێ‌ هەریەك لە تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز، و میلیتاوی بەرگریكار، و كەریم بنزیمای هێرشبەر، و لۆكاس ڤاسكیز، و فیرڵاند میندی، لەگەڵ نێردەی ڕیاڵ مەدرید سەفەر نەكەن بۆ مەغریب، بەو هۆیەی هەریەكەیان بەدەست پێكانی جیاجیاوە دەناڵێنن.

وابڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە لە یاریی نیوەی كۆتایی مۆندیالی یانەكان لە مەغریب، ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕووبەڕووی ئەهلی میسری ببێتەوە.

 

سودانی بڕیاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
پێت سودانی بڕیاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
“بە  ٥٠٠ بەتانی، لە کەمپەینی هاوخەمتانین بەشداربووین”
دوات “بە ٥٠٠ بەتانی، لە کەمپەینی هاوخەمتانین بەشداربووین”
پەیوەنیدر