وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە: نابێت 100 دۆلار بە زیاتر لە 135 هەزار بفرۆشرێت



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەند كردنی پڕۆژەكەی بانكی ناوەندی و جێگیركردنی بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار، نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا زۆرترین دابەزینی تۆماركرد و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەڵێت: ” نابێت 100 دۆلار بە زیاتر لە 135 هەزار بفرۆشرێت”.

دوابەدوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕاستەخۆ دۆلار لە بازاڕەكاندا زۆرترین دابەزینی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار لە بۆرسەی بەغدا دابەزی بۆ 144 هەزار و لە هەولێر بۆ 148 هەزار و لە سلێمانی بۆ 151 هەزار دینار و بەردەوام دۆخی بازاڕ ناجێگیرە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سیاسەتی خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندی هەر دۆلارێک بە ١٣٠٠ دینار جیگیر کراوە، بۆیە پێویستە لە بازاڕدا و ئەوانەش مامەڵەی پێوە دەكەن ١٠٠ دۆلار بە ١٣٥ هەزار زیاتر نەفرۆشن.

وتیشی، “بەشێکی کۆنتڕۆڵکردن و جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە عێراق و هەرێم بە دەست بانکی ناوەندی عێراقە، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە دەسەت دەسەڵاتێکەوە بوو زیانێکی زۆری تووشی هاووڵاتیان کرد و قازانجی زۆری بۆ دەسەڵاتداران هەبوو”.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری هەموار كردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی پەسەند كرد، كە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا بانكی ناوەندی ئاڕاستەی حكومەتی كردبوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیار درا 100 دۆلار بكرێتە 130 هەزار دینار و لە بودجەشدا جێگیر بكرێت و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا.

پەرلەمانتارێك لە بوومەلەرزەكەی توركیا گیانی لەدەستدا
پێت پەرلەمانتارێك لە بوومەلەرزەكەی توركیا گیانی لەدەستدا
یەكەم لێدوانی بانكی ناوەندی لەپاش بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار
دوات یەكەم لێدوانی بانكی ناوەندی لەپاش بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار
پەیوەنیدر