دەستخۆشی لە سودانی دەكرێت



دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، ڕەزامەندی لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار دەربڕی لە بودجەی ساڵی 2023، جێگری پەرلەمانی عیراق دەستخۆی لە سەرۆك وەزیران دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەرزدەنرخێنین بۆ دەستكاریكردنی نرخی خەرجی دۆلار لە بودجەی 2023″.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی عیراق دەربڕی، تا نرخی خەرجی دۆلار لە 1145 دینارەوە بۆ 1130 دينار كەمبكرێتەوە، داواشی لە وەزارەتی دارایی كرد، نرخە نوێیەكە لە بودجەی 2023دا جێگیر بكات.

لە دوای ڕەزامەندییەكەی سودان بۆ دابەزاندنی نرخی خەرجی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزی.

وێنەی ئەو باوكەی هەموو جیهانی هەژاند
پێت وێنەی ئەو باوكەی هەموو جیهانی هەژاند
نەسر بۆندێكی گەورە پێشكەش بە بوسكێتس دەكات
دوات نەسر بۆندێكی گەورە پێشكەش بە بوسكێتس دەكات
پەیوەنیدر