ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار جێگیر بكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبۆتەوە و گفتوگۆ لەسەر نرخی دۆلار و پڕۆژە گەڵاڵەكراوەكەی بانكی ناوەندی بۆ بەهای دینار و دۆلار كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا نرخی هەر دۆلارێك لە بودجەی گشتی ساڵی 2023دا بە 1300 دینار دیاری بكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ داڕشتنەوەی بودجە لەسەر بنەمای ئەو نرخە تاوەكو پەسەند بكرێت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە،حکومەتی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار.
رەبیع نادر، سکرتێری رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار.