ڕۆیتەرز: بەرهەمی نەوتی عیراق كەمیكردووە



ئاژانسی جیهانی ڕۆیتەرز، كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی عیراق لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو بە بڕی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەراورد بە مانگی پێشتر، ئاشكرا دەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی ئامارەكانی سۆمۆ، بەرهەمی نەوتی خاوی عیراق كەمتر بووە لەو پشكەی لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆی دیاریی كراوە و ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی كەمتر بەرهەمهێناوە و تەنیا 4.33 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕۆژێكدا بەرهەمهێناوە.

بەپێی زانیارییەكان، كەمبوونەوەی بەرهەم دوای پاشەكشەكردنی هەناردەكان بوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان، وێڕای كەمبوونەوەی بەكاربردنی ناوخۆ.

دوو بەرپرسی ئاگادار لە كەرتی نەوت دەڵێن، عیراق پلانی هەیە لەم مانگەدا كێڵگەی خۆرئاوای قورنە 2 دابخات كە وزەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی 400 هەزار بەرمیلە، هۆكاری ئەمەش بۆ ڕێكارەكانی چاكسازی دەگەڕێتەوە كە دە ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بە وتەی ئەو دوو بەرپرسە كە بە ڕۆیتەرز-یان ڕاگەیاندووە، چاكسازییەكان كاریگەرییان لەسەر هەناردەی نەوت نابێت، چونكە وابڕیارە بەرهەم لە كێڵگەكانی تر زیادبكرێت، بۆ پڕكردنەوەی كەموكوڕییەكە.

 

 

سودانی بەهۆی بوومەلەرزەوە پەیامێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
پێت سودانی بەهۆی بوومەلەرزەوە پەیامێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
وەزیری دارایی: بەهۆی دۆلارەوە كاڵا و پێداویستییەكان نزیكەی 20% گران بوون
دوات وەزیری دارایی: بەهۆی دۆلارەوە كاڵا و پێداویستییەكان نزیكەی 20% گران بوون
پەیوەنیدر