جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كرد و بانكی ناوەندیش ئاشكرای دەكات، كە ڕاپۆرتێكی بۆ ئاسایی كردنەوەی بەهای دۆلار داوەتە سەرۆك وەزیران.
شەوی هەینی، عێراق و ئەمریكا لە كۆبوونەوەكەی توركیا ڕێككەوتن لەسەر سیستمی دارایی و بانكی و دواتر سودانی ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەك شەممە موفاجەئە لە نرخی دۆلار ڕوودەدات، بەڵام بەهۆی كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هێشتا نرخی دۆلار ناجێگیرە و ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزی.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام نیوەڕۆ دابەزی بۆ 163 هەزار و 500 دینار.
وتیشی، “نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 550 هەزار تمەنە و هەروەها بە 1880 لیرەی توركیە”.
جۆینی تیلیگرامی (خەڵك) بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر