وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بۆ 237 گیانلەدەستدان و 639 بریندار بەرز بووەوە.
لەلایەكی دیكەوە فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە 284 گیان لەدەستدان و 2300 بریندار.
ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە ناوچە كارەساتباربووەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند، 1710 باڵەخانە لە باكووری كوردستان و توركیا وێران بوون بەهۆی بوومەلەرزەكەوە.
لە سنووری شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە ژێر باڵەخانەیەكی داڕووخاودا زیاتر لە 100 كەس ماون و هەوڵی ڕزگاركردنیان دەدرێت لەلایەن تیمەفریاگوزارییەكانەوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، لە باڵەخانەیەكی 7 بۆ 8 نهۆمی لە ناوچەی رەزانەی شاری ئامەد داڕووخاوە و زیاتر لە 100 كەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكەدان.