پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و متمانە لە پارێزگاری دیوانیە دەستپێنێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك دەدات.
بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە ڕۆژی سێ شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی كارنامەكە، دەنگ دەدرێت لەسەر دوورخستنەوەی پارێزگاری دیوانیە لە پۆستەكەی.
ئاماژە بەوەشكراوە، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەسەر 6 پڕۆژە یاسا دەكرێت.