بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٣ دا، لانی كەم ١٤ كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون، یان بریندار كراون كە ٦٤.٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ كۆڵبەر كوژراون و ١٢ كۆڵبەر و كاسبكاریش بریندار بوون كە دوو كەسیان مێردمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
زیاترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگای كرماشان تۆمار كراوە كە ١١ حاڵەت بووە.
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٩ حاڵەت (٩ بریندار) كە دەكاتە ٦٤.٤٪ ی كۆی حاڵەتەكان.
ڕووداوی سرووشتی: ٤ حاڵەت (٢ كوژراون و ٢ بریندار) كە دەكاتە ٢٨.٦٪ی كۆی حاڵەتەكان.
لێدان لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە: ١ حاڵەت ( ١ بریندار ) كە دەكاتە ٧٪ی كۆی حاڵەتەكان.
پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت كە بریتییە لە ( ٢ بریندار)
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت كە بریتییە لە (١ كوژراو)
پارێزگای كرماشان: ١١ حاڵەت (١ كوژراو و ١٠بریندار)