حاكم قادر؛خاوەنی غاز و نەوتێكی زۆرین كەچی خەڵك به دەست قەیرانی سوتەمەنیيەوە دەناڵێنن



ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئێمە خاوەنی غاز و نەوتێكی زۆرین بەداخەوە ھاوڵاتییان بە دەست قەیرانی سوتەمەنیەوە دەناڵێنن، دەشڵێت،””دۆخی چەقبەستوی سیاسی ھەرێم پێویستی بەلابردنی ئاڵنگارییەكانە”.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك خوێندكارو گەنجان و لاوانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوویەوە و باسیان لەوەكرد، كە پێویستە حكومەتی هەرێم كار لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و بە هەمیشەیی كردنی گرێبەستی خۆبەخشەكان بكات لە فەرمانگەكان و ناوەندەكانی خوێندنداو هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان و لاوان بڕەخسێنرێت لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە بۆ ئەوەی سود لە ھێزو توانایان وەربگیرێت.

حاكم قادر ڕاشیگەیاندووە، دۆخی چەقبەستوی سیاسی هەرێمی كوردستان پێویستی بەلابردنی ئەو ئاڵنگاریانەییە، كە لەبەردەم لێك نزیكبوونەوەی لایەنەكاندایە تا بتوانن كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن لە پێناو بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئێمە خاوەنی غاز و نەوتێكی زۆرین، بەداخەوە لە ئێستادا ھاووڵاتییان بە دەست قەیرانی سوتەمەنیەوە دەناڵێنن، بۆیە دەبێت ئەو غاز و نەوتە سەرەتا بخرێتە خزمەت ھاوڵاتیانەوەو پاشان بەشێوەیەكی شەفاف و بەپێی یاسا رێكبخرێت.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، وەك چۆن لە ڕابردوو ئێستاشدا پشتیوانی لە تەواوی داواكاری خوێندكاران و گەنجان و لاوان دەبین و وەك توێژێكی ھۆشیاری كۆمەڵگەو سامانێكی نەتەوەیی و مرۆیی، دەبێت بەردەوام حكومەت لە پشتیان بێت و لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت و وەك توێژێكی گرنگی كۆمەڵگە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.

هەروەها بۆیە پێویستە حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا چارەسەری سەرجەم كێشە خزمەتگوزارییەكانی خوێندكاران ھەر لە بەشە ناوخۆیەكانەوە ھەتا ھۆڵەكانی خوێندن بكات.

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە
پێت چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە
كۆمەڵی دادگەری؛ ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دوات كۆمەڵی دادگەری؛ ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات
پەیوەنیدر