سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەگەڵ مەكتەبی هەڵبژاردن و ئامار كۆبووەوە و باسیان لە ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كردووە.
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 4ی 2ی 2023 لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر، لەگەڵ مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵ كۆبووەوە.
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە عەلی باپیر دەستخۆشی لە ستافی مەكتەبی ناوبراو كردووە بۆ كار و كۆششەكانیان و هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوەتەسەر دوا گۆڕانكاریەكانی هەرێم و عێڕاق و ناوچەكە و هەروەها باس لە ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا.