بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەی سلێمانی دەستی گرت بەسەر چوار تۆن و نیو نەبك- دا، كەشیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.
لەڕاپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی خراپبون و خراپ عەمباركردنەوە لەعەلوەی سلێمانی دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و نیو نەبك، كەشیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.
ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە (نەبك)ە دەستبەسەرداگیراوەكە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.