چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): ڕێككەوتن لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا كرا و نرخی دۆلار دادەبەزێت



پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاماژە بە ڕێككەوتنەكەی شاندی عیراق دەكات لەگەڵ شاندی خەزێنەی فیدراڵی ئەمریكا لە توركیا و دەڵێت، ڕێككەوتنەكە دەبێتە مایەی دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

ئینتیسار حەسەن جەزائیری، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”ڕێككەوتنەكەی نێوان شاندی عیراقی بەسەرۆكایەتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لەگەڵ شاندی خەزێنەی فیدراڵی ئەمریكایی، بە سەركەوتن بۆ حكومەتەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دادەنرێت و هەنگاوێكە ڕووەو كۆتایی هێنان بە تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی”.

بە وتەی جەزائیری:”مۆڵەتی نۆ مانگ كە بۆ حكومەتی عیراق دیاریی كراوە لە ڕێككەوتنەكەدا، تا لەو كۆتوپێوەندانە ببوردرێت كە سەبارەت بە دۆلار حكومەتى عیراقی پێوە باند دەكرێت لە سیستمی نوێی (سویف)، بوارێك دەبێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاریی نوێ‌ لەپێناو كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لەنێوخۆدا كە لەم ماوەیەی دواییدا ئاستی پێوانەیی تێپەڕاند و كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دروستكرد”.

پەرلەمانتارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە:”ڕێككەوتنەكەی توركیا دەبێتە مایەی دابەزاندنی نرخی دۆلار و گەڕانەوەی نرخی دراوەكە بۆ ئاستی پێش بەرزبوونەوەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار 170 هەزار دیناری تێپەڕاند.

 

 

عێراق؛”چێشتخانەیەک”ی مێژووی دۆزرایەوە
پێت عێراق؛”چێشتخانەیەک”ی مێژووی دۆزرایەوە
چین، بە باڵۆن خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئەمریکا
دوات چین، بە باڵۆن خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئەمریکا
پەیوەنیدر