بومەلەرزە خانەقینی هەژاند



دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، تۆماركردنی بومەلەرزەیەك لە نزیك سنورەكانی عیراق-ئێران لە سنوری پارێزگای دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەك لە نزیك سنورەكانی عیراق- ئێران لە باكووری قەزای خانەقین لە دیالە ڕوویدا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە (4.6) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و هاووڵاتیانی ناوچەكە هەستییان پێكرد”.

خانەقین شارێكی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە و لەئێستادا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە.

 

بانكی ناوەندی بۆ دۆلار چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد
پێت بانكی ناوەندی بۆ دۆلار چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد
ڕاوێژكارێكی سودانی لەبارەی دۆلارەوە مژدە دەداتە هاووڵاتیان
دوات ڕاوێژكارێكی سودانی لەبارەی دۆلارەوە مژدە دەداتە هاووڵاتیان
پەیوەنیدر