بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وردەكاری ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- خەبات بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و تانكەرێك بەیەكیاندا داوە بەهۆی پێچكردنەوەی هەڵەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- خەبات، ئەلنترایەكی تایبەت ویستی لەشوێنێك پێچبكاتەوە، كەشوێنی پێچكردنەوە نەبوو.
ڕاشیگەیاند، لەكاتی پێچكردنەوە، ئۆتۆمبێلەكە كەوتە سەر ڕێڕەوی تانژكەرێك، كە لەدوایەوە دەهات و پێكدادان دروست بوو لەنێوانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دەرئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێری ئەلنتراكە گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
ئاشكراشی كرد، لە لێكۆڵینەوەدا ئەلنتراكە بەلایەنی خەتابار دانرا، چونكە لەشوێنێكی هەلە پێچیكردۆتەوە و لەكاتی پێچكردنەوەش سەیری ئاوێنەی نەكردبوو بۆ دڵنیابوون لەچۆڵی شەقامەكەی دوایەوە.