لە سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیركران، كە تەنیا لە بازاڕەكانی سلێمانی زیاتر لە 100 مۆبایلیان دزیوە، سێ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەریش دەستیان بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و سێ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێك دەستیان بەسەردا بگیرێت.
باس لە ئەوەش كراوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێك دەستیان بەسەردا گیرا.