ژمارەیەك وڵات كونسوڵخانەكانیان لە ئەستەنبوڵ داخست



 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا و شەش وڵاتی‌ دیكە، كونسوڵخانەكانیان لە شاری‌ ئەستەنبوڵی‌ توركیا بەشێوەیەكی‌ كاتی‌ داخست.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە گەشتیاران لە توركیا ئاگاداری كردەوەی تیرۆریستی بن و كونسوڵخانەی خۆی بە شێوەیەكی كاتی لە ئەستەنبوڵ داخست.

دوای ئەمریكا، وڵاتانی‌ بەریتانیا، بەلجیكا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید و هۆڵەندا، باڵیۆزخانەكانیان لە ئەستەنبوڵ داخست و داوایان لە هاوڵاتیەكانیان كرد، لە گەشتكردن بۆ توركیا ئاگادار بن.

لەو بارەیەوە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا شەڕی دەروونیان لەدژی توركیا دەست پێكردووە.

سویلۆ باسی ئەوەی كرد كە ئەگەر دۆخێكی نائاساییش لە ئەستەنبوڵ هەبێت، نابێت ئەو وڵاتانە بەم شێوەیە مامەڵە بكەن.

هۆكاری داخستنی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتانە دەگەڕێتەوە بۆ ترسیان لە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی لە وڵاتی توركیادا، ئەوەش دوای ئەوەی راسترەوە توندڕەوەكان لە مانگی رابردوودا، وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر رێگیركردنی توركیا لە ئەندامێتی سوید و فینلەندا كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان قورئانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا سووتاند. ئەوەش كاردانەوەیەكی توندی لێكەوتەوە و كۆتایی بە دانوستانەكانی نێوان سوید و توركیا هات.

گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی هەنجیری وشككراو
پێشت گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی هەنجیری وشككراو
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین
ەیوەندیدار