بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت ، رێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران بەهۆكاری بارینی بەفری زۆر تەنها ئۆتۆمبیلی دەبل ئەكسل بەزنجیرەوە دەتوانێت بە زەحمەت هاتووچۆ بكات .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، كە رێگای چۆمان-حاجی ئۆمەران بەتایبەتی لە دەربەند تا حاجی ئۆمەران رێگا زەحمەتە بۆ هاتووچۆ كردن، بەهۆكاری بارینی بەفری زۆر تەنها ئۆتۆمبیلی دەبل ئەكسل بەزنجیرەوە دەتوانێت بە زەحمەت هاتووچۆ بكات .
هاتووچۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە وێرایی بەردەوام رامالینی بەفر لە لایەن تیمەكانی رامالین، داوا لە شوفێران دەكەن تا رێگاكە خاوێن دەكرێتەوە، لە بەفر یاخود كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە هاتووچۆ نەكەن .