نمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەم كرایەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاریدا بە كەم كردنەوەی كۆنمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان، كە ئەمڕۆ 20-11-2022 دەرچووە ئاماژەی بەوەكردووە، بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە كەم كردنەوەی كۆنمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان تەنها بۆ ساڵی خوێندنی 2022- 2023 دەبێت.

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، كۆنمرەی وەرگرتن لە پزیشكی ددان كەمكراوەتەوە بۆ 86 نمرە و لە دەرمانسازی 82 نمرە و لە ئەندازیاری تەلارسازی بۆ 77 نمرە لە ئەندازیاری شارستانی 76 نمرە و ئەندازیارییەكانی دیكە 5 نمرە كەمكرایەوە.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، كۆنمرەی وەرگرتن لە كۆلێژی یاسا كەمكراوەتەوە بۆ 61 نمرە و ئامادەیی پیشەیی و پەیمانگای 5 ساڵە و 2 ساڵە 5 نمرە كەمدەكرێتەوە و هەروەها سەرجەم بەشە زانستی و زانستە مرۆڤایەتییەكان 2 نمرە كەمدەكرێنەوە.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت
پێت بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت
لە خوێندنگەیەكی سلێمانی تەندروستی نزیكەی 100 خوێندكار تێكدەچێت
دوات لە خوێندنگەیەكی سلێمانی تەندروستی نزیكەی 100 خوێندكار تێكدەچێت