ڕاپەرین ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا



لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، كە دوو لە قوربانییەكان ژنن.

بەشی فریاگوزاری خێرا لە نەخۆشخانەی حاجیاوا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی2ی 2023 لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە، كە لە دوو ژن و دوو پیاون پێكهاتبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ڕووداوەكە لە نێوان تەكسییەك و بارهەڵگرێك روویداوە و لە ئێستادا سەرجەم تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كران و لێكۆلێینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە .

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبەر مووچە درێژە بە گفتووگۆكان دەدەین لەگەڵ بەغدا
پێت وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبەر مووچە درێژە بە گفتووگۆكان دەدەین لەگەڵ بەغدا
بە وێنە، دوو ڕووداوی هاتووچۆی تۆقێنەر لە كەركوك ڕوویاندا
دوات بە وێنە، دوو ڕووداوی هاتووچۆی تۆقێنەر لە كەركوك ڕوویاندا
پەیوەنیدر