ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانان بڵاویانكردەوە، ئەپی تێلیگرام لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق كێشەی تێكەوتووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی عیراق لە زاری چالاكوانانەوە بڵاویانكردەوە”كێشەیەك لە ئەپی تێلیگرام لە ئامێرەكانیاندا دروستبووە و بە قورسی دەتوانن تایبەتمەندییە ئاساییەكانی ئەو ئەپە بەكاربهێنن”.
هەندێك لەو چالاكوانانە ئاماژەیان بە كاركردنی ئەپەكە كرد لە مۆبایلدا و هەندێكی تر جەختییان لە تەواو لەكاركەوتنی كردەوە لەسەر كۆمپیوتەرەكان.
تائێستا هیچ ماڵپەڕێكی تەكنیكی یان كۆمپانیایەكی پەیوەندیدار بە ئەپڵیكەیشنەكە، ئاماژەی بە دروستبوونی كێشە لە تێلیگرمدا نەكردووە لە عیراق یان جیهان.