ماجد شنگالی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكاریی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ پشتگوێخستنی مەرجەكانی بانكی فیدراڵی دەگێڕێتەوە لەلایەن حكومەتەكەی كازمی و دەڵێت، لەو دەمەدا دۆلار لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەقاچاخ دەبرایە دەرەوەی وڵات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیا عیراقییەكان لە زاری شنگالییەوە بڵاویانكردەوە:”تێكچوونی ڕەوشی ئابووری بەهۆی دواكەوتوویی سیستمی بانكییەوەیە و پارەی عیراق لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەقاچاخ براوەتە دەرەوەی وڵات”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی:”كازمی داواكارییەكانی بانكی فیدراڵی ئەمریكایی لەماوەی ڕابردوودا پشتگوێخست، بەڵام ئەمریكا پەنای بردە بەر سوككردنی ڕێكارەوكانی پەیوەست بە دۆلار لە عیراق”.
ماجد شنگالی پێیوایە:”چارەسەری شیاو بۆ ئابوری عیراق، لەڕێی پشتیوانییەوە دەبێت لە پیشەسازی و كشتوكاڵ، بەو پێیەی یەدەگی دارایی عیراق 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بۆیە ناكرێت لەبەهای دیناری عیراقی كەمبكرێتەوە”.