ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی دۆخی عێراق كۆدەبێتەوە.
لەڕاگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتووە، كۆبونەوەكە كاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و تایبەتكراوە بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی عێراق وو تاوتوێی دۆخی سیاسی، ئەمنی و دوایین پێشهاتەكانی ئەو وڵاتەكە دەكات.
لە كۆبونەوەی ئەنجوومەنەكەدا كە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتوەكان بەردەوامە لە هەوڵ و پاڵپشتییەكانی بۆ حكومەتی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا “گەندەڵی لە عێراق بوەتە كێشەیەكی گەورە”.