بزوتنەوەیەكی سیاسی: سەدر فریای عیراق بكەوە



سەڵاح عەرباوی سەرۆكی بزوتنەوەی “هۆشیاری نیشتمانی”، ئۆپۆزسیۆنبوونی بزوتنەوەكە و دژایەتی خۆی بۆ حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی ڕادەگەیەنێت و لە هەمان كاتدا داوا لە موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر دەكات، كۆتایی بە وازهێنانی لە سیاسەت بهێنێت و فریای ڕەوشی ئێستا بكەوێت، نەبادا دەوڵەتی عیراق تووشی داڕمان بێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، عەرباوی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”تەمەنی حكومەتی ئێستا و هاوپەیمانی فەرمانڕەوا (100) ڕۆژ نییە، بەڵكو بیست ساڵە، هاوكێشە سیاسییە كۆنەكەش ناكرێت هیچ ئاكامێك بەدەستەوە بدات، بەڵام ئێمە لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا نەمانویست ببین بە ئۆپۆزسیۆن، بەو هیوایەی گۆڕانكاریی بكرێت”.

سەرۆكی بزوتنەوەی “هۆشیاری نیشتمانی” پێیوایە”بەخشینی هەلی زیاتر بە حكومەت، مانای داڕمان و وێرانكاریی زیاتری دەگەیەنێت، چونكە حكومەتی ئێستا كۆپی پێستی حكومەتەكانی پێشووە”.

سەڵاح عەرباوی داوای لە سەدر كرد،كۆتایی بە وازهێنان لە سیاسەت بهێنێت، “چونكە عیراق پێویستی بە هەموو ڕیفرۆرمخوازێكە، بەردەوامبوونیش لەسەر ئەم پەیڕەوە سیاسی و حكومییەش، دەبێتە مایەی داڕمانی دەوڵەت”.

 

لە سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دۆلار دەركرا
پێت لە سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دۆلار دەركرا
بەرپرسێكی سەر بە ڕووسیا: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
دوات بەرپرسێكی سەر بە ڕووسیا: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
پەیوەنیدر