ئەلكسەندەر فۆرمانشۆك سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمەڵایەتی لە كریمیا ڕایدەگەیەنێت، جەنگی ئەتۆمی دەستبەجێ دەستپێدەكات، گەر هەوڵ بدرێت نیمچە دوورگەی كریمیا بگێڕدرێتەوە بۆژێر دەسەڵاتی ئۆكراینا.
لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی “نۆڤۆستی”، فۆرمانشۆك هۆشداریدا لە “هەر هەوڵێكی دەستگرتن بەسەر نیمچە دوورگەی كریمیا و گێڕانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئۆكراینا” كە بە وتەی ئەو “دەستبەجیًَ ململانێی ئەتۆمی بەدوادادێت و ڕووسیا لەو كارە خۆشنابێت”.
ئەو لێدوانەی فۆرمانشۆك، وەڵامدانەوەیەكە بەرامبەر بە لێدوانێكی دێڤید پترۆس بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا، سەبارەت بە ئەگەری گێڕانەوەی نیمچە دوورگەی كریمیا كە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا لە ساڵی 2014دا لكاندی بە وڵاتەكەیەوە.
فۆرمانشۆك دەڵێت”ئەو سیناریۆیەی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا باسی كردووە، خۆكوژی لێدەكەوێتەوە”.
دەبێت واشنتن و كێیڤ، وەڵامدانەوەی ڕووسیایان لەیادنەچێت بەرامبەر بە هێرشەكەی تشرینی یەكەمی 2022 بۆسەر پردی نۆكەندی كیرچ كە نیمچە دوورگەی كریمیا بە ڕووسیاوە دەبەستێتەوە.