بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كە چاودێری گەندەڵی دەكات بۆ ساڵی ٢٠٢٢، هەنگاریا لەنێو وڵاتانی ئەوروپادا زۆرترین گەندەڵی تێدایە.
هەنگاریا ناكۆكی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا هەیە، بەهۆی پاشەكشە لە پرۆسەی دیموكراسی و پێشێلكردنی سەروەری یاسا لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە.
لەماوەی ساڵی ڕابردووش لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكراینەوە، هەنگاریا زیاتر بە لای ڕووسیادا كشاوە، پابەندی سیاسەتەكانی ئەوروپا بەرامبەر ڕووسیا نەبووە.
هەنگاریا پەیوەندی باشیشی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە و سەرۆكەكەی ساڵی ڕابردوو سەردانی هەرێمەكەی كردووە.
ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا باسی لەوەكردووە، بەڵگەكان لە دژی دەسەڵاتدارانی ئۆكراین زیاتربوون، بەجۆرێك سیاسییەكان پارەی حكومەت و یەكێتی ئەوروپا خراپ بەكاردەهێنن، هەربۆیە یەكێتی ئەوروپا بە ملیۆنان یۆرۆی هەنگاريایان بلۆككردووە.
حكومەتی بوداپێست وەڵامی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوەكەی دایەوە و یەكێتی ئەوروپای بە گەندەڵی تۆمەتباركرد، ئاشكرابوونی گەندەڵییەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپاشی وەك بەڵگە هێنایەوە، كە بە وەرگرتنی ڕەشووە تۆمەتبار بووە.
ڕاشیگەیاند “جێگای سەرنجە، ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی لە بیرۆكراسی برۆكسێل و پەرلەمانی ئەوروپا نەكردووە”.
ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی 180 وڵاتی دیاریكردووە، بەپێی ڕێژەی بوونی گەندەڵی ڕیزبەندی بۆ كردوون.