سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند،” دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەم دۆلار کۆنەکەنەوە و دینار بەھێزترە”.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەرەنجامی بڕیاری حکومەت و بانکی ناوەندی نییە پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لەوێوە بەقاچاغ دەبرێتە دەرەوە.
سودانی راشیگەیاند، سەلماندنی قاچاخییەتی دۆلار پێویستی بەکاتە و لەھەرێمەوە دۆلار بە قاچاخ چووەتە وڵاتانی دەرەوە و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم قسەمکردووە بۆ راگرتنی .
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی، داوا لە ھاووڵاتییانیش دەکات دۆلار کۆنەکەنەوە و دینار بەھێزترە.
راشیگەیاند، دۆلار دابین دەكەین و بازرگانان ڕادەهێنین لەسەر بازرگانییەكی شەرعی.
ئەو قسانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت