بەتۆمەتی ڕێگریكردن لە هاووڵاتییەك سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران



مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنوورەكە سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە ڕێگرییان لە هاووڵاتییەك كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕێگری لێكراوە و بەچەك هەڕەشەی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێن و ئاسایشی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆف لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك، كە بە تۆمەتباران بووە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئیستادا تۆمەتباران، (ب،ح،م لەدایكبووی 1989) و (ب،ع،ح لەدایكبووی 1989) و (د،م،ج لەدایكبووی 1988) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): نرخی دۆلار دادەبەزێت
پێت چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): نرخی دۆلار دادەبەزێت
نرخی ئاڵتون دابەزینی تۆماركرد
دوات نرخی ئاڵتون دابەزینی تۆماركرد
پەیوەنیدر