وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەفربارینێكی چڕ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت.
دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كردستان ڕایگەیاند:”پێشبینی دەكرێت بەفربارین ناو سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی هاتنی كاریگەریی بارستە هەوایەكی جەمسەری ساردتر كە لەڕۆژی هەینی داهاتوو كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت”.
بە وتەی دیلان ڕەشاد:”پێشبینی بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكانو نیمچە شاخاوییەكانو سەنتەری پارێزگای سلێمانیو دهۆكو هەڵەبجە هەیەو شەپۆلێكی بەفر بارینی چڕ ناوچە شاخاوییە سنوریەكان دەگرێتەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كردستان دەڵێت:”كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە هاوكاتە لەگەڵ نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست كە لەئێستادا وەك شەپۆلێكی بارانبارین لەسەر ناوچەكەمانە، كاریگەری ئەو بارستە هەوایەش بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكەمان دەمێنێتەوە”.