لەپارێزگایەكی هەرێم پشوو ڕاگەیەندرا



 

لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕەوشی كەشوهەواوە پشوو ڕاگەیەندرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری قوتابخانە، باخچەی منداڵانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەینەوە، لەبەر سەلامەتیی گیانی قوتابییان و مامۆستایانمان، بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 31/1/2023 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بارودۆخی كەشوهەوا بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دەدەین.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی چڕی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و هاتووچۆی لە چەند ناوچەیەك پەكخستووە.

بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات
پێت بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات
تانکێکی ڕۆژئاوایی تێکبشکێنەو خەڵات وەربگرە
دوات تانکێکی ڕۆژئاوایی تێکبشکێنەو خەڵات وەربگرە
پەیوەنیدر