ماكرۆن: شەهید ژینا سومبولی ئێمەیە



ماكرۆن: ئێمە ئەرك و بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە بەتایبەت ئەو جەنگەی ژینا دەستیپێكردووە

ئیمانوئێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ گرووپێكی پرۆژەی دەستپێشخەری ماریان ڕایگەیاند، هەڵمەتەكانی سەركوتكردن لە سەرانسەری جیهان زیادیانكردووە، تێیدا ژنان و كچان قوربانین.

ماكرۆن دەڵێت: “ژینا ئەمینی شەهیدە، ئێستا سومبولی هەموومانە، ئەو جەنگەی ژینا دەستیپێكرد و تێیدا شەهیدبوو، دەبێت هەموومان لەوچوارچێوەیەدا پابەندی بەرپرسیارێتی و كار بین”.

لە مانگی ئەیلوولی 2022دا ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە لە تاران گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ئێرشاد بە پاساوی كەموكوڕی لە باڵاپۆشییەكەیدا ژینای دەستگیركرد، بەهۆی لێدانەوە لەكاتی دەستگیركرانی گیانی لەدەستدا.

بەهۆی گیان لەدەستدانی ژیناوە، چوار مانگ زیاترە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە، بەچەندین شێواز ناڕەزایەتی دەردەبڕدرێت.

سەرهەڵدانەكانی ژینا لەسەرانسەری جیهاندا پشتیوانی زۆری بۆ دەربڕاوە، بەتایبەت لە ڕۆژئاوا و ئەوروپا لە پێشیانەوە فەڕەنسا.

فەڕەنسا میوانداری لە 14 براوەی دەستپێشخەری ماریان كردووە، كە لە بەحرێن، سووریا، مالی، ئۆگەندا، ڕووسیا، كۆڵۆمبیا، بەنگلادیش و سەلڤادۆرن، ئەوان بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ دەكەن بەتایبەت كەیسە كۆمەڵایەتی و ژینگەییەكان.

ئەو پرۆژەیە ڕێگا بە بەرگریكارانی ئازادییەكان دەدات بەرنامەی ڕاهێنانی خۆیان جێبەجێبكەن بە میكانیزمی نوێ لە وڵاتەكانیان یان لە فەڕەنسا.

لەنێو ئەندامەكانیدا ڕۆژنامەوانی ئێرانی و بەرگریكار لە مافەكانی ژنان مەریەم عەباسیان تەمەن 31 ساڵان هەیە، كە لە ئێرانەوە بۆ توركیا هەڵهاتووە لە ساڵی 2021 دوای دروستكردنی گووشار لەسەری.

پارێزەری ڕووسی ئیمانوڤا تامیلا 26 ساڵان هەیە، لەگەڵ ئیلیسەر ئەریاسی كۆمۆڵۆمبی تەمەن 42 ساڵ، لەگەڵ ڤێرجینيا ئیستیڤانیا رۆك ئەگیلار سەلڤادۆری 25 ساڵان چالاك لە بواری پیسبوونی ئاو، ڤیرانی سافینا ئۆگەندی 23 ساڵان دامەزرێنەری ڕێكخراوێك لە هاوكاری پزیشكی و دەروونی و یاسایی لە بواری توندوتیژی سێكسی.

سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند “دەمانەوێت هاوكاریتان بكەین بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەكانتان، جا پرۆژەكانتان لە هەر شوێنێك بن”.

 

تانکێکی ڕۆژئاوایی تێکبشکێنەو خەڵات وەربگرە
پێت تانکێکی ڕۆژئاوایی تێکبشکێنەو خەڵات وەربگرە
١٠ ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسەی سۆراغی منداڵە ونبووەكەی هەولێر بكات
دوات ١٠ ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسەی سۆراغی منداڵە ونبووەكەی هەولێر بكات
پەیوەنیدر