قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێ کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، لهدیدارەکەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی وڵات خرانە بەرباس و هەردولا جەختیانكردهوه، پێویستە هەماهەنگییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بەردەوامبن بەمەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و چارەسەر بۆ بەشێکی زۆر لەو پرسانەی ناکۆکییان لەسەرە.