بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عێراقدا نەماوە، لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت، كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆكاری نەخۆشی.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عێراقدا پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیانی ئاسایی تاكاتێكی نادیار ڕاگیراوە .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هاوڵاتیان پێویستە چاوەڕێ بكەن تا ئاگادار دەكرێنەوە، لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆكاری نەخۆشی.