فڕۆكەخانەی هەولێر: دۆلارەكەی بانكی ناوەندی نەگەیشتووە



بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی بانكی ناوەندییان بەدەستگەیشتبێت، تا بەهەمان نرخی بانكەكە دۆلار بدرێت بەگەشتیاران و دەڵێت”ئەوان تەنیا هەواڵەكەیان بیستووە”.


ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”ئێمەش ئەوەمان بیستوە گوایە لەفڕۆكەخانەكان دۆلار بەنرخی بانكی ناوەندی بەو كەسانەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن بفرۆشرێت، بەڵام تائێستا بەفەرمی ئاگادارنەكراوینەتەوەو هیچ بڕیارێكیشمان بۆ نەهاتوە، هەر كاتێكیش بەفەرمی ئاگاداركراینەوە، بڕیارەكە جێبەجێدەكەین”.

بە وتەی ئەحمەد هۆشیار”بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، پێویستە بەفەرمی ئاگاداربكرێینەوەو ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە بڵاوكراوەتەوەو بڕیار بەئێمە نەگەیشتوە”.

دوێنێ یەك شەممە، بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردەوە، بانكە حكومییەكان ڕاسپێردراون دەلاقەی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەكانی (بەغدا، بەسرە، نەجەف، هەولێر، و سلێمانی) زیاتر بكەن، تا بە نرخی فەرمی حكومی دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشن.

 

خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
پێت خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
بانكی ناوەندی پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنێت
دوات بانكی ناوەندی پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر