بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی دوای ساڵی 1997 نەیانتوانیوە بچن بۆ بەغدا و كەركوك بۆ تازەكردنەوەی ڕەگەزنامەكەیان و بەشێوەی كاتی لە سلێمانی بۆیان تازەكراوەتەوە، دەبێت ئەو ڕەگەزنامانە ڕادەست بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی ڕەگه‌زنامه‌ی بەغدا و شاره‌كانی تری عێراقیان هه‌بووه و له دوای ساڵی 1997 نه‌یانتوانیوە بچن بۆ بەغدا یان كركوك بۆ تازه‌كردنه‌وەیان و ڕەگه‌زنامه‌كه‌یان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕەگه‌زنامه‌ی سلێمانی به كاتی بۆ نوێ كراوه‌ته‌وه، له ئێستادا ئه‌و ڕەگهزنامانه كاریان پێ ناكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێویسته ئه‌و ڕەگهزنامانه ڕادەست بكرێنه‌وه و ڕەگه‌زنامه كۆنه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چوونكه پێویستیان پێی ده‌بێت بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی.
ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنه‌وەی ئەو ڕەگەزنامە كۆنانە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكەن (به‌شی ڕەگه‌زنامه).