زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكرێتەوە



بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ بەشەخۆراك زیاد نەكراوە و دەشڵێت: “كوالێتی خۆراكەكان بەرز كراوەتەوە و ئەو خۆراكەی بۆ چاودێری كۆمەڵایەەتی زیادكراوە هەوڵ دەدەن هەرێمیش بگرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، “ئەو دەنگۆیەی بڵاوبۆتەوە سەبارەت بەوەی نەفەری بەشەخۆراك كرابێتە١٠٠٠ دینار ناڕاستە و خۆی ٥٠٠ دینارە، لەبەر ئەوەی پارەكە كەمە بریكارەكان ٧٥٠ دینار وەردەگرن، هیچ بڕیارێك نییە پارەكە زیاد بكرێ بۆ ١٠٠٠ دینار”.

وتیشی، “ئێستا دۆشاو، زەیت، شەكر، فاسۆلیا، نۆك، لەتكەنۆك، نیسك و برنجەكەی بۆتە تایلەندی و كوالێتیەكەشی بەرزكراوەتەوە. برنجەكە گلەیی هەیە لەسەری كار دەكرێ لەسەر باشتركردنی كوالێتیی برنجەكە و بەردەوامیشین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی بەغدا تاكو گلەیی هاووڵاتییان لەسەر خۆراكەكان بەردەوام و قۆناخ بە قۆناخ چاك بكرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەولێر و سلێمانی دەستی پێ كردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە دهۆكیش دەست پێ دەكات”.

ئاشكراشی كرد، ئەو خێزانانەی خاوەنپێداویستیی تایبەتیان هەیە و تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە مانگانە كیلۆیەك شەكر و یەك لیتر زەیت و ٢٠٠ غرام چایی و ٢٥٠ غرام شیر لەگەڵ بایەع بەو خێزانانە دەدرێ، ئێستا كوردستانی نەگرتۆتەوە و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی قسەمان كردووە كوردستانیش بگرێتەوە و ئێستا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەرقاڵی دروستكردنی لیستەكەن بۆ بەرزكردنەوەی بۆ بەغدا.

مەكگۆرك گەڕایەوە هەولێر و سنوورێك بۆ ناكۆكی حزبە فەرمانڕەواكان دادەنێت
پێت مەكگۆرك گەڕایەوە هەولێر و سنوورێك بۆ ناكۆكی حزبە فەرمانڕەواكان دادەنێت
بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد
دوات بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر