بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دەروازەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و هەرزان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بكاتەوە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆکـەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندییەوە ئاگادارکراینەوە، کە بانکی TBIیان ڕاسپاردووە، کە نووسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەكە بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکـو دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمانیش دابین دەکـەین.

ڕوونیشی كردەوە، بۆ ئەوەی گەشتیارێك بتوانێت دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت دەبێت پاسپۆرت و ڤیزە و بۆڕدینگ تیکتی پێبێت و بۆ هەر گەشتیارێک ٥ هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی ١٤٧٠ دینار.

زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكرێتەوە
پێت زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكرێتەوە
بەرپرسێكی باڵای كورد لە بەغدا دادگایی دەكرێت
دوات بەرپرسێكی باڵای كورد لە بەغدا دادگایی دەكرێت
پەیوەنیدر